Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:38

هۆشیار زێباری: جەماوەر و دڵسۆزی ئێمە، دەبێت بزانێت چ لایەنێک شیاوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی پێ بدات

لە سیمینارێكدا کە بۆ كادیرانی پارتی لە سنوری پارێزگای نەینەوا
کوردستان TV
#7
100%


هۆشیار زێباری، رای دەگەێنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووسسازە و جەختیش دەكاتەوە كە پارتی لە توانای دایە لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی دەنگەكانی زیاتر بكات.

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،   ماوەیەكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، ھەموو ئەو رێگەیانەی بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر كوردستان داخرابوون بكرێنەوە و ھاتووچۆ ئاسایی ببێتەوە، بەڵام لایەنی دیكە كە بەغدا ئامادەنییە رێگەكان بكاتەوە.

هوشیار زێباری، گوتیشی: دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی دەربەدەری و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سیمینارێكدا کە بۆ كادیرانی پارتی لە سنوری پارێزگای نەینەوا رێك خرابوو، رای گەیاند: جەماوەر و دڵسۆزی ئێمە، دەبێت بزانێت چ لایەنێك شیاوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی پێ بدات، چ لایەنێك دەتوانێت بەرگری لە میللەت و خاك بكات، چ سەركردەیەك جێگەی متمانەیە بۆ دانوستان لەسەر داهاتوو.

هۆشیار زێباری، گوتیشی: زۆربەی ئەو دەسكەوتانەی كە تاكوو ئێستا میللەتی كورد بەدەستی هێناون، بەهۆی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بووە و ڕێککەوتنی یازدەی ئازار، شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 و دامەزراندنی حكوومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، سیستەمی فیدراڵییەت، پاراستنی میللەت لە جینۆساید تاكوو رووخاندنی رژێمی سەدام و بەشداربوونێكی بەهێز لە حكوومەتی عێراقدا".

ئەو ئەندام مەکتەب سیاسییەی پارتی باسی لەوەش كرد: میللەتی كورد لە ساڵی 2003ەوە تاكوو ساڵی 2012 بە قۆناغێكی زێڕیندا رۆیشتووە، نوێنەرەكانی كورد لە بەغدا قورساییان هەبووە و خاوەنی دەسەڵات و بڕیار بوون، تا ئەوكاتەی سیاسەتی تایفی و دژایەتیكردنی كیانی هەرێم گەیشتە ئەو ئاستە.

گوتیشی: ئێمە گوتمان ئەم مافەی خۆمان بەكار دەهێنین، بەڵام ئەوەشمان گوت كە مەرج نییە رۆژێك دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگەیەنین، چونكە دروستكردنی دەوڵەت و بەرۆژێك و دوو رۆژ ناكرێت، ئێمە گەلێكی سەربەزین، کاتێک دەنگمان بۆ دەهاتوومان داوە، كەس بۆی نییە ئەو مافەمان لێ زەوت بكات.

هۆشیار زێباری، لە وتەكەیدا جەختی لەوەش كردەوە: پارتی دیموكراتی كوردستان لە توانای دایە سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانە بە پشتبەستن بە كادیرە دڵسۆزەكان و ڕێكخستتنەكانی ژمارەی كورسییەكانی لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر بكات.

زێباری ئەوەیشی خستەڕوو: پارتی نەک پارێزگاری لە کورسییەکانی دەکات بەڵکو هەموو هەوڵێک دەدات زیاتریشیان بکات، چونکە پارتی کادری دڵسۆزی هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.