Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:21

نیوه‌ی له‌سێداره‌ دراوانی جیهان له‌ 2017ـدا هاووڵاتیی ئێرانن و چاره‌کێک له‌وانیش کوردن

ئێران له‌ ساڵی 2017ـدا پله‌ی دووه‌می له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی هه‌بووه‌ له‌ ئاستی جیهاندا
نیوه‌ی له‌سێداره‌ دراوانی جیهان له‌ 2017ـدا هاووڵاتیی ئێرانن و چاره‌كێك له‌وانیش كوردن
کوردستان TV
100%

رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاستی جیهاندا له‌سێداره‌ دراون، نیوه‌یان هاووڵاتیی ئێرانن و له‌م رێژه‌یه‌ش % 23ـی كوردانی دانیشتووی ئێران، واته‌ كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی، ئێران له‌ ساڵی 2017ـدا پله‌ی دووه‌می له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی هه‌بووه‌ له‌ ئاستی جیهاندا.

وه‌ك خستنه‌ڕووی ئامارێكی وردتر، رێكخراوه‌كه‌ له‌م راپۆرته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ساڵ رابردوو 507 هاوڵاتیی ئێرانی له‌سێداره‌ دراون كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی هه‌موو سزای سێداره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان. له‌م رێژه‌یه‌ش 112 كه‌سیان كوردانی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه‌ كه‌ ده‌كاته‌ %23ـی له‌سێداره‌ دراوه‌كانی ناوخۆی ئێران.

له‌م میانه‌یه‌دا وڵاتی چین ژماره‌یه‌كی زۆر سزای سێداره‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام چونكه‌ ئامارێكی ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی له‌سێداره‌ دراوان له‌به‌رده‌ست نییه‌، له‌ راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌دا وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ریزبه‌نده‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌.

هه‌روه‌ها سعودیا به‌ 146 سزای سێداره‌ و عێراق به‌ 125 و پاكستان به‌ 60 سزا، به‌ ریزبه‌ند له‌ دوای ئێرانه‌وه‌ن.


سه‌رچاوه‌ / هه‌نگاو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.