Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:40

عه‌بادى له‌ که‌رکوک سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کى به‌ره‌ى تورکمانى کرد

به‌ڵێنی وه‌فایان بۆ عه‌بادى دووپات كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى  حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  بۆ پارێزگاى كه‌ركوك ، كه‌بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى و به‌شدارى ئاهه‌نگ گێڕان ڵه‌گه‌ڵیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ و پێناساندنى كاندیدان به‌خه‌ڵك ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامدا . 
عه‌بادى له‌كه‌ركوك سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى  توركمانى شیعه‌ى سه‌ربه‌ به‌ره‌ى توركمانى كرد ، تێیدا سوپاسى كردوون كه‌توركمان نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ لاى ئێمه‌ پارێزراوه‌ ، وه‌ڕۆله‌كانتان له‌هێزه‌كانى حه‌شد و هێزه‌كانى دیكه‌ له‌سوپادا به‌ڕێزه‌وه‌ ده‌نرخێنین . 
وه‌عه‌بادى له‌و سه‌ردانه‌یدا بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى كردووه‌ بۆ خانه‌واده‌كان كه‌ئه‌و لیسته‌ ببینن له‌خزمه‌تى ئێوه‌دایه‌ بۆیه‌ ده‌نگى پێبده‌ن تا پارێزراو بن 
له‌به‌رامبه‌ردا خێزانه‌ توركمانه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پابه‌ندین پێتانه‌وه‌ و وه‌به‌ڵێن وه‌فا ده‌نوێنین بۆتان  له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌

هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدا له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و شاره‌ داگیر كراوه‌ به‌هێزى سه‌ربازى زۆره‌ ملێ كه‌ له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێرشى كرایه‌ سه‌ر و داگیر كرا ، به‌هۆى داگیر كارى كه‌ركوكه‌وه‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره‌بوون و تێیدا حوكمى سه‌ربازى زۆره‌ ملێیان قه‌بوڵ نه‌بوو ، وه‌تێك چوونى ئارامى شاریش  به‌هۆى هاتنى هێزه‌ میلیشیاكان هۆكارێكى دیكه‌ بوو له‌ئاواره‌بوونى خه‌ڵك ، وه‌به‌هه‌مان هۆكاریش له‌به‌ر پارێزراو نه‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه‌  و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ناچێت و له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌بات


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.