سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی ئێستا، ئێمه‌ی پارتی براوه‌ی چوار شه‌ڕین،هه‌ر بۆیه به‌وپه‌ڕی مۆڕاڵ به‌رزی و وره‌ی زۆر و حه‌ماسه‌تی پارتیانه‌وه،به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ده‌یبه‌ینه‌وه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌بابه‌تێكدا به‌ناوی پارتی له چی براوه‌یه نووسیویه‌تی: له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی ئێستا، ئێمه‌ی پارتی براوه‌ی چوار شه‌ڕین،هه‌ر بۆیه به‌وپه‌ڕی مۆڕاڵ به‌رزی و وره‌ی زۆر و حه‌ماسه‌تی پارتیانه‌وه،به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ده‌یبه‌ینه‌وه.
ئێمه كه براوه‌ی ئه‌و چوار شه‌ڕه‌ین،هیچ باكمان نییه‌و حازرو ئاماده‌باشی،بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسیشین.
ئه‌رێ بیرتانه له چوار ساڵی ڕابردوو ئێمه له‌و شه‌ڕانه بردمانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتین،ئه‌وانیش شه‌ڕه‌كانی:
- له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو، حكومه‌تی عێراق به چاوساغی زۆڵه كورده‌كان، قوت وبژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی، تاكه ئامانجیش ئه‌وه بوو، خه‌ڵك له حكومه‌ت وپارتی هانبده‌ن، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه جگه له بارقوڕسی ژیان كه،جێگای ته‌قدیره،خه‌ڵك وحكومه‌ت وپارتیش سه‌ربه‌رزانه سه‌ركه‌وتن.
- شه‌ڕی دووه‌م داعشیان هێناو،گه‌ره‌كیان بوو،خاك و خه‌ڵكی كوردستان سوتماك بكه‌ن،كه‌چی ئیڕاده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رۆك سه‌ركه‌وتن و ئه‌فسانه‌ی داعش تێكشكێنرا.
- شه‌ڕی سێیه‌م پاش شه‌ڕی داعش،هاتن له‌پشتی شه‌ڕگه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕیان كرده‌وه‌و كێشه ناوخۆیه‌كانیان گه‌یانده ئاستی ترسناك،له‌و چوار ساڵه،هه‌موو هێزی شه‌ڕانگێزی خۆیان به‌كار هێناو هه‌رچی شه‌ڕی ده‌رونی و موهاته‌رات و چه‌واشه‌كاری هه‌یه،ده‌رحه‌ق به‌پارتیان كرد،كه‌چی پارتیه‌كان له‌لایان نه‌بای هات و نه‌باران،به‌رگه‌یان گرتوو،سه‌ر به‌رزانه وه‌ستانه‌وه‌و ئێستاش ڕای گشتی ته‌واوی ڕاستیه‌كانی زانی و به‌لاڕێدا نه‌چوو.
- چواره‌م شه‌ڕیان دوا شه‌ڕ بوو،پاش وه‌ستانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیڕاده‌ی خه‌ڵكی كوردستان،هاتن و خۆیان تاقی كرده‌وه،له‌و شه‌ڕه‌ش له پردێ و سحێلا و مه‌حمودیه لموزیان شكاو،پاشان گه‌مارۆی دیبلۆماسی سه‌ر كوردستانیش شكێنراو كوردستان به‌هێز مایه‌وه.
ئیتر پارتییه خاوه‌ن بڕوا‌و ئیڕاده به‌هێزه‌كان،چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌بن،به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پێویستی به جوهدو هه‌وڵی هه‌مووانه‌و گه‌رم و گوڕییه پارتییه‌كانتان زیاد بكه‌ن و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌پێشمانه هه‌وڵه‌كانتان زیاد بكه‌ن و ڕۆژانی دوای هه‌ڵبژاردن ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بگێڕن و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنه كه بدوورنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.