مایك پۆمپیۆ وه‌زیری نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی خۆی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا هۆشداریدا كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی جیددی نیگه‌رانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئێس 400ـی رووسیا.
به پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ناتۆ، ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی به‌رگریی ناتۆ هاوئاهه‌نگ و گونجاو نییه، كه توركیا خۆی یه‌كێكه له ئه‌ندامانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد تا سیسته‌مێكی به‌رگریی بۆ وڵاته‌كه‌ی بكڕێت كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگریی ناتۆدا.
پۆمپیۆ چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی كه پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وه‌رگرت به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێكه‌وت تا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆدا بكات، كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی رووسیا و چۆنیه‌تیی به‌هێزتر كردنی ناتۆیه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.