دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ 5 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداو 2 ی تریش به سه‌ختی بریندار بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ 27/4/2018 له‌ئه‌نجامی ڕوداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - وارماوه، نزیك گوندی میره‌دێ، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو دوانی دیكه‌ش بریندار بون.
ڕاشیگه‌یاند: ڕوداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر (گه‌ڵابه) و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری نیسان ده‌بڵ پیك ئاب-دا رویداوه‌و شۆفێر‌و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله پیك ئابه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسه‌وه شۆفێری گه‌ڵابه‌كه دهستگیركراوو په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه: برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و ته‌رمی قوربانییه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.