جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكارى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، موچه‌ى پۆلیسى پاسه‌وانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن هاوتاى موچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌كرێت .
بریكاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاشیدهگهیهنێت بۆ ئه‌م مانگه ناتواندرێت بڕیاره‌كه بخرێته بواری جێ به‌جێ كردن ، له‌مانگى داهاتوو ده‌ستكارى موچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى ده‌كرێت و موچه‌كه‌یان باش ده‌كرێت له‌چاك كردنى هاوتاى هێزه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت
به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م مانگه بۆ موچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى و به‌رگری فریاكه‌وتن بڕی سه‌د هه‌زار دینار زیاد كرا ، بۆ مانگى داهاتوو ده‌ستكاری موچه‌ى ئه‌و هێزه ده‌كرێت له‌چاك كردنى هاوتای موچه‌ى هێزه‌كانى دیكه‌ى ناوخۆ بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.