کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی کارمەندانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ئامادەیە و راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت.
پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان سێ جۆرە، کارمەندانی رێكخهرى وێستگەکانی دەنگدان بڕی پارەکەیان 300 هەزار دینارە و جۆرێکی تریشیان کە کارمەندی بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگدانن بڕی پارەکەیان 250 هەزار دینارە و کارمەندانی ئاسایش 200 هەزار دینار وهردهگرن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوه، لە ئێستادا پارەکە ئامادەیە و لای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقە، دوای هەڵبژاردنەکانیش بە خشتەیەکی دیاریکراو لەسەرجەم پارێزگاکان پارەکە دابەشدەکرێت.
جێی ئاماژهیه زیاتر لە 250 هەزار کارمەند بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان دانراون لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بۆ ههڵبژاردنى پهڕلهمان كه بریاره له 12ی ئایارى داهاتوو بهڕێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.