له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ، هۆكارى بایكۆت كردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر به‌شدارى نه‌كردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه و وهدهنگى پارتى بۆ كامه لایه‌ن ده‌بێت له‌كاتێك بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه ، سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گه‌رمیان - كه‌ركوك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند : پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، نامانه‌وێت شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌ماوه‌ى درێژ كراوه‌ى شارێكى داگیر كرا‌و به‌هێزى سه‌ربازى ، كه‌ركوك بهڕۆژگارێكى ناخۆش و داگیر كراوه‌ى دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ده‌نگده‌ر ئازادانه ناتوانێ ده‌نگ بدات له‌شاره‌كه‌دا بۆیه بایكۆتمان كردووه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، وهدهنگمان بۆ هیچ لایه‌ن و كاندیدێك نابێت له‌قه‌واره و لایه‌نه سیاسیه‌كانى دیكه ، شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه شارێك داگیركراوه و حوكمى سه‌ربازى باڵا ده‌ست و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى بێ ئه‌وه‌ى یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت سه‌رو ماڵى خه‌ڵك تێیدا پارێزراو بێت.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.