Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:47

حه‌شدى شه‌عبى هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ماڵى پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌که‌رکوک

ده‌ست درێژى گوله‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خانوه‌كه‌ى
کوردستان TV
100%


دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ره‌كى ( حه‌ى وه‌حده‌ى ) شارى كه‌ركوك نزیك مزگه‌وتى وه‌حده‌  ، هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى پڕ چه‌ك كراو كه‌ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كه‌ به‌شداریان تێدا كردبوو ، هیَِرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵى پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى وریا محه‌مه‌د ، كه‌دوای ئه‌وه‌ى دڵنیا بوون كه‌له‌ماڵ نه‌بووه‌ ، ده‌ست درێژى گوله‌ به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن  و زیانى ماددى له‌خانووى  خێزانه‌ كورده‌ ده‌كه‌ن و دواتر شوێنه‌كه‌ جێدێڵن . 


له‌ شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داگرت و داگیریان كرد ، به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه‌ ڕه‌وشى شاره‌كه‌ به‌نائارامى  دا تێپه‌ڕده‌بێت  وێڕاى له‌ساته‌ وه‌ختى هاتنى ئه‌و هێزانه‌ هه‌زاران خێزانى كورد له‌كه‌ركوك له‌شوێن و جێگاى خۆی ئاواره‌ بوو كه‌ڕه‌وشى داگیر كاری پێ قه‌بوڵ كراو نه‌بوو 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.