لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئازاد نین و هه‌موو لیسته‌كانی عێراقیش له سلێمانی به ئازادی ئیش ده‌كه‌ن و ده‌یانپارێزین.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند : سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و زه‌وتكردنی ئازادی ئه‌و حزبانه‌یه كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان له‌م وڵاته هه‌یه، هه‌موو حزبه‌كان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئازادیان زه‌وتكراوه و پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كورستان ته‌نها به‌رگریمان له‌خۆمان نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رگریمان له هه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ش كردووه.
گوتیشی: بێگومان ئازاد نه‌بیت، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگه‌كان، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كاندید ناتوانێ به ئازادی قسه بكات و به‌رپرسه‌كانمان ناتوانن به ئازادی بچنه ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌موو لیسته‌كانی عێراق له سلێمانی به ئازادی ئیش ده‌كه‌ن و ده‌یانپارێزین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.