حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئیداره‌ی ئهمریكاو دۆناڵد تره‌مپ.
رۆحانی له وتارێكیدا له مه‌راسیمی ده‌ست نیشانكردنی شاری ته‌برێز وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری ئیسلامی رایگه‌یاند:دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ شتێك له سیاسه‌ت و یاسادا نازانێ.
هه‌روه‌ها گوتی:گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایش و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه ته‌نها به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دێته كایه‌وه، به‌ڵام واشنتن ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و سامانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بگرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.