Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:20

میدیاکانى ئه‌ڵمانیا : هاینکس به‌پێنج هێرشبه‌ر ڕووبه‌رووى ریال ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 بایرن میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، بایرن میونشن میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات .
میدیاكانى وه‌رزشى ئه‌ڵمانیا بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ : هاینكسى راهێنه‌رى بایرن موفاجه‌ئه‌ى بۆ ریال مه‌درید ده‌بێت به‌جۆرێك به‌پلانى هێرشبه‌رى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ یاری ده‌كات له‌به‌شدارى پێنج هێرشبه‌ران له‌وانه‌ :  تۆماس مۆلەر -  رۆدریگێز - فرانک ریبیری-ئاریان رۆبن - لیڤاندۆڤیسکی.
به‌رپرسان و راهێنه‌ر و یاریزانانى بایرن له‌یاری ئه‌مشه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن له‌یاری چووندا ، نایانه‌وێت ژماره‌یه‌كى ئاسان و وه‌یاخود ماڵئاوایی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بكه‌ن وه‌ك وه‌رزه‌كانى پێشوو 

له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید پاڵه‌وانى دوو وه‌رزى پێشووى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا تاكه‌ نازناو له‌به‌رده‌مى له‌م وه‌رزه‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانه‌ كه‌به‌ده‌ستى بێنێت بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌م یاریه‌ براوه‌بێت له‌پێناو هه‌نگاو نانێكى سه‌ره‌تایی بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی و وه‌پارێزگارى له‌نازناوى چامپیۆنس لیگ كه‌وه‌رزى پار به‌ده‌ستى هێنا 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.