رهوهندى كوردى له بهریتانیا، بهبۆنهى كۆچىى دوایی خوالێیخۆشبێت (دلۆڤان ئیدریس بارزانى) پرسهیان داناو تێیدا رهوهندى كورد سهرهخۆشى خۆیان ئاراستهى گهلى كورد و بنهمالهى بارزانى كردو هیوایان خواست كۆچى دوایی (دلۆڤان بارزانى) ببێته هۆى یهكرێزى و یهكخستنى مالى كورد له ناوهوهو دهرهوهدا.
کوردستانیانی نیشتەجێی بەریتانیا بۆ ئەوەی لەنزیکەوە سەرەخۆشی خۆیان بگەیەنن لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەوە خۆیان گەیاندە لەندەنی پایتەخت بۆ ئەوەی لە پرسەی دلۆڤان بارزانی ئامادەبن. لە هەرچوارپارچەی کوردستان و نوێنەری هەندێک لەپارتە سیاسییەکانی کوردستان لە پرسەکەدا ئامادەبوون .
دلۆڤان ئیدریس بارزانی كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، له رۆژی دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكردو پرسەکەی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پیرمام بەڕێوەچوو و هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ههرێمى کوردستان و پارچەکانی دیکە ، نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و سەرۆک و سکرتێری حیزبەکان لە کوردستان و عێراق بەشدارییان تێداکرد .
هەروەها چەندین سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ، وەزیرانی دەرەوە و باڵیۆز و کۆنسوڵی وڵاتان لە عێراق و کوردستان ، پەیامی سەرەخۆشیان بۆ سهرۆك بارزانى و نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.