به‌ره‌ڤان حه‌مدی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كار‌و باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ده‌دات.
له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان "به‌ره‌ڤان حه‌مدی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كار‌و باری شه‌هدان و ئه‌نفالكراوان، ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له رۆژی 21/2/2018 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ره‌زامه‌ندی دابه‌شكردنی 11 هه‌زارو 148 پارچه زه‌ویمان به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یاند.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كارمان كرد له‌سه‌ر دروستكردنی لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و بریاره ده‌یانگرێته‌وه به‌م شێوه‌یه پۆلێنمان كردوون:
- به‌ركه‌وتوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال 5 هه‌زارو 76 پارچه زه‌وی.
- زیندانیانی سیاسی كه مینحه‌یان هه‌یه 2هه‌زارو 674 پارچه زه‌وی.
- شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان 3 هه‌زار و 398 پارچه زه‌وی.
راشیگه‌یاند: ئێمه به پێی هه‌ردوو یاسای(9) و (11)ی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان و مافه‌كانیان كه له یاساكاندا هاتووه وه‌زاره‌ت پابه‌نده به پێدانی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون به كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كه مینحه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، كارمام كردووه تا زه‌وی نیشته‌جێ بوون دابه‌شبكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیش، به‌سه‌ر شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی‌دا "به‌ره‌ڤان حه‌مدی" ڕایگه‌یاند: هێشتا 10 هه‌زارو 49 پارچه زه‌وی بڕیار له‌سه‌ردراوی كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شنه‌كراوه، ئێمه له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رچی زووه به پێی نه‌خشه‌ی شار‌و شاره‌دێكان له شاره‌وانیی پارێزگاكان زه‌وی نیشته‌جێبوون دابین بكه‌ن تا ئێمه‌ش بتوانین رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكه‌ین و زه‌ویه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ین به پێی شوێنی نیشته‌جێبوونیان.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 10هه‌زارو 49 پارچه زه‌وییه دابه‌شكران ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ئه‌و 11هه‌زارو 48 پارچه زه‌ویه‌ی تر كه ڕه‌زامه‌ندی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی زهویهكانیشی گه‌رانده‌وه بۆ نه‌بوونی زه‌وی به‌رده‌ست له شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم و رایگه‌یاند: هه‌ركاتێك شاره‌وانییه‌كان پارچه زه‌وی پێویستیان دابین كرد ئێمه‌ش ئه‌و زه‌ویانه به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و كهسو كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.