له‌به‌روارى 17-4-2018 مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وازهێنانى له‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لیستى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاند ، دواى وازهێنانى له‌گۆڕان ، له‌لایه‌ن گروپێكى دیار تۆمه‌تى جنێو دان و تهشهیرو قسه ووتن به‌ناوبراو لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بڵاوكرایه‌وه ، ناوبراو له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانى ئه‌م گروپه ئه‌م ڕونكردنهوهیهى ڕاگه‌یاند :
وه‌کو چۆن لە چوار ساڵی رابردوو بێ بنەما زۆرترین جنێو تەشھیرو تەخوین ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانیه‌كانمان ، دوور لە ھەموو بەھاو ئاکارێک لەلایەن گروپێکی دیارەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەم کە ئەمە مافێکی سەرەتایی ھەموو مرۆڤێکە، دیسان ھەمان گروپ بەھەمان ئاکار و بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن، تا ئەو رادەی ھەوڵی زەوتکردنی ئازادی ھەڵبژاردنی بێ لایەنیشمان ئەدەن.
ھەم وەکو خانەوادە ، وەھەم لەسەر ئاستی کەسی ھەمیشە خەباتمان کردوە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان ، وه لەبەرهی حەق و گەل بووم، دوای دەستلەکارکێشانەوەم بێ لایەن دەمێنم ، پەیوەندی بە ھیچ حزب و لایەنێکەوە ناکەم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.