هاوسه‌ری بوشی باوك و دایكی بوشی كوڕ له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
جیم ماكگراس گوته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی بوش له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا، رایگه‌یاند : باڕباڕا بوش رۆژی سێشه‌مه كۆچی دوایی كردووه و دواتر له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنیه‌وه زانیاری بڵاوده‌كرێته‌وه.
هاوكات 43یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش (بوشی كوڕ) له‌باره‌ی كۆچی دوایی باڕباڕا بوشی دایكی-یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بوش‌دا هاتووه، مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌رم كه كوڕی باڕباڕا بوشم. خێزانه‌كه‌مان زۆر بیری ئه‌و ده‌كه‌ن و سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه له‌م قۆناغه‌دا هاوخه‌می ئێمه بوون.
له په‌یامی سه‌ره‌خۆشییدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بوش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی، باڕباڕا بوش به خۆبه‌خشینی به وڵاته‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌میشه له بیرماندا ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.