وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پشووی سبه‌ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیادا هاتووه، كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ته‌نیا سبه‌ی چوارشه‌ممه پشووی فه‌رمییه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه:-
دەربارەی پشووی تەنها ڕۆژی چوارشەممە
1- لە سنووری هەولیڕ و دهۆک، تەنها ڕۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە.
2- لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، بە هۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت.
لای خۆشیه‌وه گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: زانکۆکان سەر پشککراون لەوەی دەوام دەکەن یاخود نا، چونکە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان هەیە و بەپێی ئەو ساڵنامەیە دەوامی خۆیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.