له سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار " راژان عه‌زیز " كورته فیلمی سه‌گی برسی " Hungry Dog " له سێیه‌میین خولی فێستیڤاڵی فیلمی قومرهی نێوده‌وڵتیدا به‌شدار ده‌بێت .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری خۆی ئاشكرایده‌كات ، چیرۆكی "سه‌گی برسی" باس له مه‌ترسییه ئیقلیمییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، به تایبه‌ت له رێگای به‌شێك له وڵاتانی ئیقلیمی و عه‌ره‌بی ، ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر ئه‌وان بوون داعشیان دروستكردوو ، وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانیان ره‌وانه كردن .
جێی باسه ،به به‌شداری فیلمی سینه‌ماكارانی چه‌ندین وڵاتی جیهان ئه‌م فێستیڤاڵه له ( 15 بۆ 19) ی ئه‌م مانگه له شاری به‌سرا به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.