Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 17:06

شای‌ ئیسپانیا له‌ یاریه‌که‌ی‌ بارسێلۆنا ئاماده‌ ده‌بێت

ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو بارسێلۆنا - سێڤیا یاری كۆتایی جامى شا ئه‌نجامده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو  به‌روارى 21-4-2018  كاتژمێر 10:30 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یاری كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا له‌یاریگاى واندا میترۆ پۆلى له‌مه‌درید له‌نێوان بارسێلۆنا - سێڤیا به‌ڕێوه‌بچێت 
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا فلیپى شه‌شه‌م شاى ئیسپانیا له‌یاری كۆتایی جامى شا ئاماده‌ ده‌بێت به‌و مه‌به‌سته‌ى كه‌له‌كۆتایی یاریه‌كه‌ نازناوى جامى شا پێشكه‌ش به‌یانه‌ى براوه‌ بكات و ڕێزیان لێبنێت

بارسێلۆنا له‌كاتێك ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجامده‌دات له‌چامپیۆنس لیگ كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى پاش شكستیان له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شت له‌به‌رامبه‌ر ڕۆما به‌هۆى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ كه‌دووچارى بوو  ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد ، بارسێلۆنا له‌ئه‌گه‌رى براوه‌بوونى له‌جامى شا ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى جامه‌كه‌ بۆ جارى 30 یه‌مین 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.