Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

فازڵ میرانى: دەبێ حکوومەتى عێراق بە جددى کار بکات لە چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکان

سكرتێرى مەكتەبى سیاسی پێشوازی له‌ کونسووڵی ئێران كرد
کوردستان TV
#7
100%


لە دیداریدا لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کونسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ هەرێم خواست.

لە بارەگاى مەكتەبى سیاسیى پارتی دیموكراتى كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پێشوازیى لە مورتەزا عیبادى، كونسووڵى گشتیى كونسووڵخانەى كۆمارى ئیسلامیى ئێران لە هەولێر و شاندى یاوەرى كرد.

لە دانیشتنێكدا، فازڵ میرانى خۆشحاڵیى خۆى دەربڕى بە سەردانى شاندى میوان و تیشكى خستە سەر ڕەوشى هەرێمى كوردستان بەتایبەتى و ڕەوشى عێراق بە گشتى و خۆئامادەكردنى لایەنە سیاسییەكانى هەرێم بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

لەم بارەیەوە، میرانى دووپاتى كرد كە دەبێت هێزە سیاسییەكان لە ئاستى بەڵێنەكانى خۆیاندا بن بەرامبەر بە جەماوەر و لەوە تێبگەین كە ئاستى فكرى و هزركردنى جەماوەر لە ئاستێكى بەرزدایە.

میرانى تەئكیدیشی كرد كە پڕۆپاگەندەى هەڵبژاردن لە ئاستێكى زۆر گەرمدا دەبێت، بەڵام دەبێ هەموومان ڕەچاوى ئەو چەندە بكەین، کە یەكتر بریندار نەكەین و ئەوە لە مێشكى ئێمەدا بێت كە دواى هەڵبژاردن دادەنیشین لەسەر یەك مێز بۆ پێكهێنانى كابینەى نوێى حكوومەتى فیدراڵیى عێراق.

میرانى ئاماژەى بەوەش دا، كە دەبێ حكوومەتى عێراقى فیدراڵ بە جددى كار بكات لە چارەسەركردنى كێشە ناوخۆییەكان و دەبێ لەوە تێبگات كە چارەنەكردنى كێشەكان دەوڵەتى عێراق بە ئاقارێكى خراپدا دەبات.

سەركونسووڵى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش لە هەولێر بە ناوى كونسووڵخانەكە و شاندى یاوەرییەوە سوپاسى مەكتەبى سیاسیى پارتى كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى كە لێیان كرا و تەئكیدى كرد كە كۆمارى ئیسلامیى ئێران لە بەرژەوەندیدایە سەقامگیرى لە عێراق بەرپا بێت و هیواى سەركەوتن و پێشكەوتنى بۆ هەرێمى كوردستان خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.