Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:04

ئەردۆغان و رووحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بارودۆخی سوریایان تاوتوێكردووه‌
کوردستان TV
100%


سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی سووریایان تاوتوێکرد و جەختیانکردەوە لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەری دۆخی سووریا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێکردووە.

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ روحانی ئاماژەی بەوەکردووە کە تورکیا ھەر لە سەرەتاوە ھەڵوێستی بەرامبەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی روون و ئاشکرا بووە و جەختیشی لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژیی کردووەتەوە.

ئه‌ردۆغان و روحانی جەختیان لە گرنگیی درێژەدان بە هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی هەریەک لە تورکیا، ئێران و رووسیا لەچوارچێوەی قۆناغی ئاستانادا کردووەتەوە لە پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی یه‌كجاره‌كی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا خۆشحاڵییان دەربڕیوە لەبەرامبەر بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.