بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی هەولێر و تاران دەستپێدەكاتەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گەشتە ئاسمانییەكان لە ھەردوو فرۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانی بە بریارێكی حكوومەتی عێراق وەستابوون، دوای ھەڵگرتنی ئەو سزایە، ئێران بەنیازە لە ھەفتەی داھاتووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەولێر دەست پێبكاتەوە.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ گەمارۆی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، بڕیاره هەینی داهاتوو گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی هەولێر و تاران دەستپێبكاتەوە.
شایهنی باسه حكوومەتی عێراق بە بڕیارێكی سیاسی لە 29/9/2017، بڕیاری وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانیدا، ئەمەش دژی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی جیابوونەوە لە عێراق، كە لە 25 ئەیلوولی 2017 ئەنجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.