گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێم رایگهیاند: سبەی چوارشەممە لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە جگه وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر، پیرۆزباییەتی گەرم لە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكەین و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و ئارامیان بۆ دەخوازین .
بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین، سبەی چوار شەممە 2018/4/18 لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی ، جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.