مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وازهێنانی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وازهێنانی خۆی لە بزووتنەوە و فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند.
پێشتر مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بە نامەیەک دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بوو، ئەمڕۆش بزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بڵاوکردەوە.
سهرچاوهیهكی نزیك له مهسعوود حهیدهر، پهرلهمانتاری بزووتنهوهی گۆڕان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، ئهو پهرلهمانتارهی گۆڕان بهیهكجاری دهستی له بزووتنهوهكهی و كوتلهكهی له بهغدا كێشایهوه.
مەسعود حەیدەر لە نامەیەکدا نووسیویەتی: دوای دیراسەکردنی چوار ساڵ کارکردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزووتنەوەکە و دوای نۆ ساڵ خەباتکردن لەڕێگەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ میللەتەکەم، گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە دەست لەکار بکێشمەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو حزب و وەکوو فراکسیۆن.
هەر لە نامەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەست لەکار کێشاوەی گۆڕان ئاشکرای کردووە، لەگەڵ هاوڕێ کوردەکانم لە پەرلەمان، وەکو ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی، نەتەوەیی، ئایینی و سیاسی، درێغیم نەکردووە و ئەوەی لەتوانام بووە ھەوڵم بۆی داوە بۆ بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەکانی کورد، ھەمیشە لە خەمی قووتی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوومە و گوێم بە حزبایەتی و ململانێ سیاسییەکانی حزبە کوردییەکان نەداوە و زۆرجار تەفسیری ھەڵەی بۆ کراوە و دوور لە گشت ئاکارێک، تۆمەت و تەشھیرم ئاراستە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.