دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند : له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، تاوتوێی چه‌ند پرسێك كراوه كه بریتی بوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خانووه نایاسایی و زێده‌ڕۆییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كێشه، چونكه ئێمه ده‌خوازین كه پڕۆسه‌یه‌كی بێ كێشه و گرفت به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختیان له به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام‌دا كردووه‌ته‌وه و و گوتی: ئاواته‌خوازین پڕۆسه‌كه بێ كێشه ئه‌نجام بدرێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چوونی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا گوتی: چوونی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگهێشته هات كه وه‌زیری ئابووری توركیا بۆ وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانی ناردبوو. له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌شدا دیاره فرسه‌تێك هه‌بوو، له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌ركۆمار قسه‌یان كردووه. ئێمه خۆشحاڵین به‌وه. ئێمه به ته‌ئكید چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی دیكه‌شین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ئاسایی ببێته‌وه كه تا ئێستاش به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا وڵاتێكی گرنگه بۆ ئێمه و هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: خۆشحاڵین به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌رێم و تاران، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له په‌یوه‌ندی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی توركیا بۆ شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ دانوستانێكی فه‌رمی له نێوان ئێمه و به‌غدا و ئه‌مریكادا نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئاگاداری بارودۆخی خراپی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.