به‌بڕیارێكى حكومه‌تى عێراق نەقیب لوئەی محەمەد ڕەزا فەرماندەی هێزی (سوات کەرکوکـ) و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى هێزه‌كه‌ى كه‌ركوك كه‌بۆ پارێزگارى له‌و شاره دانراون فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو ، بریاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ به‌رپرسه‌كه‌ى سواتى كه‌ركوك له‌ده‌ستگیر كردنى به‌هۆى زیاد بوونى كردارى تیرۆرستى و وه‌زیاد بوونى ڕێژه‌ى دزیكردن له‌لایه‌ن گروپ و لایه‌ن كه‌شه‌وانه چاڵاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌كردارى تیرۆرستى و
وه‌هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان و وه كارى ڕفاندنى هاوڵاتیانیان له‌كه‌ركوك ئه‌نجامداوه .
پاش ده‌ستگیر كردنى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌دانپێدانانیان ده‌ركه‌وتووه كه‌فه‌رمانده‌كه‌ى هێزى سواتى كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى هێزه‌كه‌ى له‌پشت ئه‌م كارانه‌وه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و سودمه‌ندبوونى خۆیان
دوای فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان به‌رپرسه‌كه‌ى هێزى سواتى كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتون
له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاتنى هێزه‌كانى سوپای عێراق و دژه تیرۆر و میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبى شارى كه‌ركوك ڕووبه‌رووى چه‌ندین كردارى تیرۆرستى و وه‌په‌یدابوونى ژماره‌یه‌ك گروپ بووه‌ته‌وه ، كه‌ڕۆژانه چاڵاكى ئه‌نجامده‌ده‌ن له ڕفاندنى هاوڵاتیان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و وه‌ئه‌نجامدانى كردارى تیرۆرستى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.