نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆجاریكی دیكه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له‌سنوری كانیه‌ڕه‌ش وچیادێل كه بنكه‌ی سه‌ربازی توركیای لێیه تۆپبارانی هه‌ریه‌ك له گوندی كه‌وه‌رت و چیای بن دێوانه وگه‌روی بێسنۆك له سنوری ده‌شتی هێرت وخواكوڕك ده‌كه‌ن.
تۆپبارانه‌كان نزیك گوند‌و ئاواییه‌كانی خه‌لیفان ، گوڕهشا و لێلكان و ههلكێڕاو ناومێرگان یان گرتوته‌وه ومه‌ترسی بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی گونده سنورییه‌كان دروست بووه، جێ باسه له‌گه‌ل زیاد بونی جموجۆلی سه‌ر بازی سوپایی توركیا له سنوری سیده‌كان به‌بیانوی هه‌بونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ، تۆپخانه‌و فڕۆكهجهنگیهكانی توركیا به‌رده‌وام چیا‌و به‌رزایی و ناوچه سنوری و هه‌ندێك جاریش نزیك گوند‌و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن و مه‌ترسی و زیان به هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.