Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:35

ئەندامێکی یەکێتیی: یەکێتی له‌ که‌رکووک بێ دەسەڵاتە

ئەندامێکی یەکێتیی: لایەنێکی شیعە کۆنترۆڵی دۆخی کەرکووکی کردووە
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، یەکێتیی لە کەرکووک بێ هێزو بێ دەسەڵاتەو لەژێر ڕەحمی هێزە ئەمنییەکان دایه‌ لە شارەکەدا.

لەبارەی ئەو هەڕەشانەی کە گوایە لەسەر خەڵکی کەرکووک هەیە بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک بە باسنیوزی ڕاگەیاند" لایەنێکی شیعە لە دەرەوەی کەرکووک کۆنترۆڵی دۆخی کەرکووکی کردووە، ئەوانەی دیکە کە هەن لە ژێر ڕەحمەتدان، هەروەها ئێستا کۆمەڵێک خەڵک هەیە هەڕەشە دەکات و کێشەش زۆر هەیە لەوانە پۆستەری کاندیدەکانی یەکتر دەدڕێنن".

بەرپرسەکەی یەکێتی پێی وایە ئەم جارە هەڵبژاردنەکان لە سنووری کەرکووک سەختترین هەڵبژاردن دەبێت، چونکە هەر یەکێک دەیەوێت لەسەر حسابی ئەوی دیکە بچێتە پێشەوە، بۆیە ئێستا "شەڕە پەڕۆ زۆرە".
 
لەبارەی ئەو قسانەی کە گۆڕان و لیستەکەی بەرهەم ساڵح و کۆمەڵ، کە دەڵێن "یەکێتی دەنگی پێشتری لە کەرکووک پێ ناهێنرێت"، ئەحمەد عەسکەری گوتیشی: ”ئێمەش وا بەوان دەڵێین".

ڕوونیشی کردەوە" دۆخی ئەمنیی کەرکووک لەبار نییە، چونکە دەیان حاڵەتی دزیکردن، تاڵان ڕفاندن لەلایەن داعشەوە بە ئاشکرا دەکرێ و کۆنترۆڵی ئەمنی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکی متمانەپێکراوی ئەمنی لە شارەکە نییە بڵێی دەمپارێزێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لەبارەی ئەو گلەییانەی لەسەر بوونی یەکێتی لە کەرکووک و نەپاراستنی خەڵک لەلایەن ئەوانەوە، دەشڵێت" یەکێتی هێزی پێ نییە، یەکێک دەتوانێ خەڵک بپارێزێت و هێزی پێ بێت، یەکێتی وەک هەموو هێزێکی دیکە بێ هێز و بێ دەسەڵاتە و لەژێر دەستی ڕەحمەتی هێزی ئەمنیی شارەکە دایە، بەڵگەش بۆ ئەوە ئەو هێزەی لە کەرکووکە قەدەغەی هەڵکردنی ئالای کوردستانی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.