له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌یه‌ك هه‌یه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و ده‌نێردرێت كه گوایه ئه‌گه‌ر بێت و بۆهاوڕێكانتی نه‌نێریت ئه‌وا كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌سڕێته‌وه و دایده‌خات.؟!
ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و دروست نیه، له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند هۆكاره‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌رنج بده‌ن، له په‌یجه فه‌رمییه‌كانی فه‌یسبووكه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و په‌یجه‌كه په‌یجێكی ئاساییه.
دووه‌م: ڤیدیۆكه مۆنتاژكراوه و ده‌ستكاری وێنه‌ی ماڕك كراوه و قسه و وته‌كان هی ئه‌و نین.
سێ یه‌م: گه‌ر سه‌رنج له وته‌كانی ناو ڤیدیۆكه بده‌ن، له‌لایه‌كه‌وه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت نامه‌كه بنێره بۆ هاوڕێیانت تاكوو هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ت نه‌سڕدرێته‌وه،له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ڤیدیۆكه‌دا ماڕك ده‌ڵێ ” به‌ته‌مام فه‌یسبووك بسڕمه‌وه و له‌كاری بخه‌م “.. ئاخر كێ له ئێوه قازانجی كۆمپانیاكه‌ی به ملیۆن و ملیار دۆلار بێت ئاماده‌یه دایبخات.!
سه‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ماڕك له دوایه‌مین وته‌یدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس و لێ پرسینه‌وه‌دا دووپاتی كرده‌وه كه فه‌یسبووك بۆ هه‌میشه به خۆڕایی ده‌بێت ، هه‌روه‌ك چۆن له په‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ماڵپه‌ڕیشدا ئاماژه‌ی بۆكراوه.
به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت زیاتر وشیاربن و خۆتان به‌دوور بگرن له ناردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نامه و پۆستانه،به‌تایبه‌ت تر ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن:
– له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لینكه بزانه هاككراوی یان نا.
– له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه یان لینكه بزانه كێ سه‌ردانی پڕۆفایله‌كه‌تی كردووه.
– یان ئه‌و نامه بنێره بۆ ١٠ له هاوڕێكانت، یان ئه‌و پۆسته بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ت پارێزراو بێت و نه‌سڕێته‌وه و هاك نه‌كرێت.
هه‌موو ئه‌وانه و چه‌ندینی دیكه‌ش كه باس له پاراستن و ئاسایشی فه‌یسبووكه‌كه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكیان زۆر نزیكه ببنه هۆی ئاشكرابوونی ئیمه‌یڵ و پاسۆردی فه‌یسبووكه‌كه‌ت.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.