Erbil 13°C شەممە 21 کانونی یەکەم 16:05

هێزێکى چه‌کدارى نه‌ناسراو هه‌ڵده‌که‌وتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ کوردێک له‌شارى که‌رکوک ، بڕێکى زۆر له‌ئاڵتۆن و پاره‌ ده‌به‌ن

خاوه‌ن ماڵ به‌ند ده‌كرێ و به‌ ده‌مانچه‌ بریندار ده‌كرێ
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، له‌گه‌ڕه‌كى ڕزگارى شارى كه‌ركوك نزیك مزگه‌وتى ته‌قوا ، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو  هه‌ڵده‌كه‌وتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ خێزانێكى كورد ، به‌ناوى ( ش ،م ) كه‌ناوبراو پیشه‌ى ئه‌ندازیاره‌   ، دوایی  به‌ندكردنى خاوه‌ن ماڵ و برینداركردنى ناوبراو به‌ ده‌مانچه‌ ، بڕێكى زۆر له‌ئاڵتۆن و چوار ملیۆن دینارى عێراقى له‌خاوه‌ن ماڵ ده‌به‌ن و دواتر ڕاده‌كه‌ن بۆ شوێنێكى نادیار

دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاتنى هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان بۆ شارى كه‌ركوك حاڵه‌ته‌كانى كوشتن ، فڕاندن و دزی كردن زیادى كردووه‌ بارێكى نائاسایی له‌شاردا ڕۆژانه‌ تێپه‌ڕده‌بێت به‌چه‌ندین ڕووداوى جیاجیا ..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.