Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:39

ناتۆ هه‌وڵده‌دات دووباره‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا زیندوو بکاته‌وه‌

سكرتێری گشتیی ناتۆ و سه‌رۆك كۆماری توركیا
ناتۆ هه‌وڵده‌دات دووباره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا زیندوو بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا دیدارێك ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا ره‌خنه‌ی له‌ ناتۆ گرتبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتۆ پشتیوانیی له‌ توركیا نه‌كردبوو بۆ كڕینی سیسته‌می " ئێس 400 " له‌ رووسیا.

یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ بڕیاره‌ جیا له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌م وڵاته‌ و نوره‌ددین جانیكلی وه‌زیری به‌رگریی توركیاش بكات. بڕیاره‌ له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردووك لایه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی ببن. 

سكرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا بۆ ناتۆ گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ و توركیا به‌ هۆی هه‌بوونی پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی هاوپه‌یمانێكی به‌نرخه‌ بۆ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.