پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ھەمیشە پەیامی دیموکرسی و خەباتە لە پێناو وەدیھێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان، پەیامێک ڕۆچوو بەنێو ئەزموونە مێژووییەکاندا.
جارێکی‌تریش، بە دەنگی بڵند و بە گیانی دیموکراسییەوە، ڕوو لە ھەموو لایەک دەکەین و دەڵێین: بەشداریکردنتان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشداریکردنە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی، بۆیە، کە بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچین، ئەو ڕاستییە مێژووییەتان لە بیر بێت، کە پارتی دیموکراتی کوردستان خۆڕاگرانه و شێلگیرانه خاوەنی دۆزە گەورەکەیە، دۆزی گەلێک، کە بەردەوام لە کۆڕی ڕاستەقینەی خەبات دایە لە پێناو چه‌ندین چەمکی ڕۆشه‌نی سەردەمیانە، کە خۆیان لە: ئازادی، پێکەوەژیانی دیموکراسی و کوردستانێکی گەشتر بەرجەستە دەکات.
پێکەوە بەرەو پرۆسەی دەنگدان دەڕۆین، پرۆسەیەک، کە گیانی شەھیدەکان ئاسوودە و خەباتی گەلەکەمان بەرھەمدار دەکات، بەڵێ پێکەوە و بە دروشمی (ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان) و بە بڕوایەکی پتەو و ئامانجبینیەوە، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره (184) و کاندیدەکانی دەدەین.
به‌رنامه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2018
پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکات بۆ پاراستنی مافی کورد و کوردستانیان. ئێمە باوەڕمان وایە ئه‌و مافانه به دڵنیابوون لە مافی هەموو عێراقییەکان دەپارێزرێت. عێراق ئەوکاتە سەرکەوتوو دەبێت کە حکومەتی فیدراڵی رێز لە ده‌ستوور و فیدراڵیزم و دەسەڵاتی یاسا و فرەڕەنگی هەموو پێكهاتاكان بگرێت کە لە عێراقدا دەژین.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە مافی خه‌ڵكی کوردستانی لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە. خه‌باتده‌كه‌ین پێگەی كوردستان لە عێراق و دەرەوە به‌هێز بێت. هه‌روه‌ها لەگەڵ پارتەکانی دیکەی عێراقدا کاردەکەین کە هەمان تێڕوانینیان لەسەر عێراقی فیدراڵ هەیە و باوەڕیان بە پێكه‌وه‌ژیان و فرەڕەنگییە.
پارتی، به‌رده‌وامده‌بێت له تێكۆشان و دیالۆگی جدی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به شێوازی ئاشتیانه و بۆ به‌دیهێنانی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری و مسۆگه‌ركردنی ئه‌و مافه ره‌وایه بۆ گه‌لی كوردستان.
1. پاراستنی ماف و ئازادییه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمێكی یه‌كگرتووی به‌هێز.
2. وێڕای قه‌درزانین و پێزانینی پارتی بۆ خۆڕاگری و ته‌حه‌مولی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، پێداگیری و هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له داهاته‌كانی عێراق و كۆتاییهێنان به‌و غه‌دره‌ی چه‌ندین ساڵه له گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ له‌بواری بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كان.
3. پیاده‌كردنی ده‌ستوور به ته‌واوی ماده و بڕگه‌كانیه‌وه، كه تاكه زامنی به‌رده‌وامیی یه‌كگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ده‌وڵه‌تى عێراقه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر پرنسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و ته‌وافوق داڕێژراوه.
4. جێبه‌جێكردنی ده‌ستوبردی مادده‌ی سه‌دوچل (140) به ئاساییه‌كردنه‌وه و سه‌رژمێری و راپرسییه‌وه و كۆتاییهێنان به ره‌وشی ناجۆری كه‌ركوك و كۆی شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زیانلێكه‌وتوانی رووداوى 16ئۆكتۆبه‌رى 2017و شاڵاوه‌كانى.
5. عێڕاق وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزای جیاوازه، ده‌بێ رێز له جیاوازیه‌كان بگیرێت و ئازادییان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و ئه‌و جیاوازیانه ببنه خاڵی به‌هێزی وڵاته‌كه و،ده‌بێت ئیرهاب و گوشاری به‌ئامانجی كۆچپێكردن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، كۆتایی پێ بێت.
6. دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی و ده‌رچواندنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له ده‌ستووردا بنه‌مایان داڕێژراوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان.
7.كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌و سه‌قامگیری و ئاسایشه دابینكراوه‌ی ساڵانێكه به هیمه‌تی رۆڵه‌كانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كوردستان هاتۆته كایه‌وه.
8. كارده‌كه‌ین بۆ ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ریی و پێكه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵی فراوان ده‌ده‌ین بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی جینۆساید و سزادانی تاوانبارانی جه‌نگ.
9. كارده‌كه‌ین بۆ بێلایه‌نی سوپای عێڕاق و هه‌یكه‌ل و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوورو رێگریكردن له به عه‌سكه‌رى كردن كۆمه‌ڵگا.
10. كارده‌كه‌ین بۆ دانپێدانان به پێشمه‌رگه و دابینكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ى ماف و پێداویستیه‌كانی له هه‌موو رویه‌كه‌وه، كه به ئازایه‌تی و خۆڕاگری و پێشكه‌شكردنی هه‌زاران شه‌هید و بریندار كوردستان و عێڕاق و جیهانیشیان له تیرۆریستان پاراست.
11. كارده‌كه‌ین بۆ چاكسازی ئابوری و دارایی بنه‌ڕه‌تی كه عێراق له داروخانی ئابوری قورتار بكات.
12. بۆ ریفۆرمێكی سیاسی و ئیداری گشتگیر كه رێز و سه‌روه‌ریی بۆ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سته‌به‌ربكات.
13. داكۆكیكردن له مافه سیاسی و ئیداری و كولتورییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوری و ئه‌رمه‌ن .
14- داكۆكیكردن له ماف و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان پێگه‌یشتوانى كوردانى ئێزیدىو فه‌یلى و شه‌به‌ك
بۆ كۆی ئه‌و ئامانجانه و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڵگرتنی سزا و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كوردستان، هه‌ڵبژاردن له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكدا به میكانیزم و رێگه‌یه‌كی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراتییانه ده‌زانین بۆ داكۆكی له مافه‌كانی كورد و كوردستانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.