حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه ئابلۆقه‌ی نوێ بخاته سه‌ر رووسیا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پشتوانییانه‌ی كه كۆشكی كرملین له رژێمی سووریا ده‌یكات.
به پێی لێدوانه‌كانی نیكی هالی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاره ئه‌م ئابلۆقه نوێیانه كۆمپانیا رووسییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و كه‌ره‌سته جه‌نگییه كیمیاوییه‌كان بگرێته‌وه.
نیكی هالی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه واته ئه‌مڕۆ وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئابلۆقه نوێیه‌كانی سه‌ر رووسیا راده‌گه‌یه‌نێت.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌م ئابلۆقه نوێیانه راسته‌وخۆ ئه‌و كۆمپانیا رووسیانه به ئامانج ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوییه‌وه هه‌یه.
هالی وتیشی: له‌م باردۆخه‌دا هه‌مووان له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئێمه به‌مكاره په‌یامێكی روون و ئاشكرا ده‌نێرین بۆ رووسیا و هیوادارین كه ئه‌وان په‌یامه‌كه به باشی وه‌رگرن.
له به‌رامبه‌ریشدا ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتوویه‌تیی: كه هه‌رچه‌نده ده‌توانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه بڕیاره سزا و ئابلۆقه‌ی نوێمان بخرێته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌مكاره له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پووچ و دوور له راستییه‌وه له دژی ئێمه ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.