كاتژمێر 9:40 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر باره‌گای توركمانی له دووزخورماتوو، 2 چه‌كداری توركمانی شیعه به ماتوڕسكیلێك به ده‌مانچه ته‌قه‌یان له هاوڵاتییه‌كی كورد كرد و برینداریان كرد.
"محه‌مه‌د فایه‌ق" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامییه‌تی دووزخورماتوو، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی 2 چه‌كداری توركمانی شیعه مه‌زهه‌ب به چه‌كی جۆری ده‌مانچه هاوڵاتییه‌كی كوردی به بنه‌چه خه‌ڵكی دووزخورماتو كه ئێستا له كه‌لار داده‌نیشێت به ناوی "ئاشتی حه‌سه‌ن مه‌جید" له دایكبووی ساڵی 1995 بریندار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كورد له دووزخورماتوو چی ده‌كات؟
شایه‌نی باسه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتربهری ساڵی ڕابردووه وه دووزخورماتوو كه‌وته به‌ر شاڵاوێكی ڕه‌شی میلیشیا شیعه توركمان و عه‌ره‌به‌كان و ئهنفالێكی تر بۆ كورد له‌و ناوچه‌یه خولقێنرایهوه وسه‌رجه‌م كورده‌كان له شارۆچكه‌كه كرانه ده‌ره‌وه و خان‌و وماڵه‌كانیان تالانكران و سوتێنران ئه‌وه سه‌رباری ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی كورد‌و كوشتن و بێسه‌روشوێن كردنی ده‌یان كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.