Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

یادی 31 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌سان کرایه‌وه‌

له‌ 16ی نیسانی 1987 رژێمی به‌عس به‌ چه‌كی كیمیایی ده‌ڤه‌ری بالیسان و شێخ وه‌سانی بۆردومانكرد
یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سان كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانه‌، له‌ مه‌ڕاسیمێكدا له‌ بالیسان به‌ ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیداری و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان و جه‌ماوزه‌ری ناوچه‌كه‌، له‌ گۆڕستانی شه‌هیدان له‌ بالیسان ئه‌و یاده‌ كرایه‌وه‌ . 

تیایدا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران له‌وانه‌ش وتاری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و هه‌روه‌ها وتاری كه‌سوكاری شه‌هیدان . پاشان تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌ سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سان دانرا . 

له‌ 16ی نیسانی ساڵی 1987 رژێمی به‌عسی عێراق ده‌ڤه‌ری بالیسان و شێخ وه‌سانی به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرد سه‌دان كه‌س شه‌هید و برینداربوون و ئه‌مه‌ش تاوانێكی دیكه‌ی رژێمی به‌عس بوو له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جینۆسایده‌ی كه‌ دژ به‌ گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی دا .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.