راید " فازل حاجی " گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمه‌لێك رێ و شوێنی پێویستمان گرتۆته به‌ر بۆ رێگه گرتن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی بانگه‌شه‌كاران و حیزب و قه‌واره سیاسییه‌كان له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا بانگه‌شه‌كان به شێوازێكی مۆدێرن و شارستانیانه به‌ڕێوه بچن.
راشیگه‌یاند: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن كه په‌یوه‌ندیان به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه
- هه‌لواسینی وینه‌ی كاندیده‌كان به‌هێماكانی هاتووچۆ و ترافیك لایته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆی شاردنه‌وه‌یان یان شاردنه‌وه‌ی به‌شێكیان.
- دانانی وێنه‌ی كاندیده‌كان له‌دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته هۆی شاردنه‌وه‌ی به‌شیكی شه‌قامه‌كه یان شاردنه‌وه‌ی شوینی پێچه‌كان.
- هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كاندیده‌كان و لۆگۆی قه‌رواره‌و حیزبه‌كان به تابلۆی ئوتومبیله‌كان وجامه‌كانی ئوتومبیل.
- ریكخستنی كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن به‌كۆمه‌لیك ئوتومبیل له‌شه‌قامه‌كان و داخستنی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر كاندید قه‌واره‌یه‌ك له‌م رینماییانه لابدات توشی لێپیچینه‌وه ده‌بێت، وه له‌دوای لابردنی سه‌رپێچیه‌كه‌ی سكالای یاساییشی له‌دژ تۆمارده‌كریت له‌كۆمیسیۆنی بالای هه‌لبژاردنه‌كان بۆسزادانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.