ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 2018/4/15 لە یەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری رانیە شهڕو پشێوی دروست بوو.
لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژارنەکانی پەرلەمانی عێڕاق لە بناری کێوەڕەش لە ڕانیە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر کەم لە گەنج و مێردمنداڵ هەر لەدوای گوتاری سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ شاسوار عبدوالواحید و لە دەسپێکی ئاهەنگەکە شەڕ و پشێوی لەنێوان ئامادەبوانی ئاهەنگەکە دروست بوو و بههۆی شەڕوپێک هەڵپڕژانی ژمارەیەک لە مێردمنداڵان ئاهەنگەکە تێکچوو و سەرۆکی لیستەکەش ئاهەنگەکەی جێهێشت و هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و کۆنتڕۆڵی شەڕو پێکدادانەکانیان کرد .
لەو بارەیهوە ڕائید شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ماڵپەری دهزگای سهتهلایتی كوردستانی راگهیاند: دوای کۆنتڕۆڵکردنی بارگرژیەکە ژمارەیەک لەو گەنجانەی كه بەشداری دروستکردنی پشێویەکە بوون لەلایەن هێزێکی پۆلیس دەستگیرکران و دواتر بەهۆی نەبوونی سکاڵا لەسەر یەکتری سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازادکران .
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕەتیشی کردەوە کە پێنج کەس برینداربووبن لە شەڕ و پشێویەکە تەنها یەک گەنج برینداربووە ئهویش دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.