ئێواره‌ی دوێنێ كاديرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتی چوونی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژو گیای به‌هاره بۆ زنجیره چیای پشده‌ره ڕه‌قه و له كوێستانه‌كانی پیرانان و له سه‌ر لوتكه‌ی چیای وێجێ جه‌ڵته لێیده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
"سه‌عد سلێمان" كارگێڕی لقی 11 ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به داخه‌وه دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ كاديرێكی لقه‌كه‌مان كه كارگێڕ ڕێكخراوی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره به ناوی (زرار ئه‌بوبه‌كر ساڵح) ناسراو به (زراری كاكی به‌كری)، له دایكبووی ساڵی 1971ی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره، له سه‌ر لوتكه‌ی چیای وێجێ له كوێستانی پیرانان دوای دوای ماندووبوونێكی زۆر له گه‌ران به دوای گژوگیای به‌هاره له گه‌ڵ هاوڕێكانی پشوو وه‌رده‌گرن پشت به به‌ردێكه‌وه ده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی بانگی ده‌كه‌ن بۆ جوڵه‌كردن و چوونه خواره‌وه له چیاكه ناوبراو وه‌ڵام ناداته‌وه كه نزیك ده‌بنه‌وه لێی ده‌بینن گیانی له ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ختی چیاكه‌و نه‌بوونی هۆیه‌كانی هاتووچۆ به وڵاخ ته‌رمه‌كه له چیاكه ده‌هێنرێته خواره‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی قه‌ڵادزێ ده‌كرێ، دوای پشكنینی پزیشكی ده‌رده‌كه‌وێ ناوبراو به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوای توێكاری كردن بۆی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه و له گۆڕستانی گه‌وره‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵانێكی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه به خاكسپێردراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.