له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی (36) همین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ، كتێبێك ده‌رباره‌ی سینه‌مای " عه‌باس كیا رۆسته‌می " ی سینه‌ماكار كه پێكهاتووه له نووسین و ژماره‌یه‌ك وتار ی بڵاونه‌كراوه و ده‌ق وه‌رگێردراو له‌مه‌ر به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و بلیمه‌ته و سێ دیمانه و چاوپێكه‌وتن له گه‌ل خوی ئه‌م سینه‌ماكاره په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت .
سه‌ید عیماد حوسێنی به‌رپرسی یه‌كه‌ی لێكۆلینه‌وه و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ( 36) همین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر سه‌باره به چالاكییه‌كانی ئه‌م بواره‌ی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ كه به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی ئێرانی و بیانی له په‌ردیسی سینه‌مایی " چارسوو" له شاری تاران به‌رێوه‌ده‌چێت ئاشكرایده‌كات ، كتێبێك به ناونیشانی" سرینه‌وه‌ی دیارده رۆژئاواییه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی فیلم " بریتیه له وه‌رگێران ، كه سه‌ره‌تا 4 وتار و 3 دیمانه‌ی هه‌ڵبژێردراو له كتێبێكدا هه‌ر به‌م ناو نیشانه له ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی راتلێج چاپ و بڵاوكرایه‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.