نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا سڕكردووه و، تاكو هێنانه‌دیی هه‌موو ئامانجه‌كان له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه.
نیكی هالی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، ڕایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا سڕ كردووه و، به‌منزیكانه له‌و وڵاته ناكشێنه‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد "هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا ده‌خوازن، به‌ڵام پاشه‌كشه به هێزه‌كانیان ناكه‌ن تا هێنانه‌دیی هه‌موو ئامانجه‌كان".
نیكی هالی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، به‌سته‌وه به‌وه‌ی هه‌موو رێكاره‌كان له‌و وڵاته به ئاراسته‌ی ڕاست هه‌نگاو بنێت و، ئه‌مریكا دڵنیا بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ئاشكرایشیكرد ئامانجی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵكو به‌رگرتنه له ڕوودانی شه‌ڕ له سووریا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له قۆناغی سیاسی له جنێڤ ده‌ستكه‌وتی زۆر به‌ده‌ست هاتووه، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسیی و گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.