لە شاری رانییە بەهۆی شەرەوە لەنێو ئاهەنگی لیستی نەوەی نوێ زیاتر لە پێنج كەس برینداربوون.
ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە 2018/4/15 لە یەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری رانییە بەهۆی شەرەوە لەنێو ئاهەنگی لیستی نەوەی نوێ زیاتر لە پێنج كەس برینداربووە.
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی راپەرین رایگهیاند بریندارەكان بە چەقۆ لێیان دراوە و تاوەكو ئێستایش زیاتر لە پێج كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی راپەرین.
ههروهها گوتی: چەند گەنجێک لەنێو خۆیاندا دەبێتە دەمەقاڵێیان و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداردەبن و، دوای برینداربوونیان دهگهیهندرێنه نەخۆشخانەی رانیە و چارهسهری پێویستیان بۆ كرا.
گوتەبێژی تەندروستی رانیە گوتیشی: ئەو کەسانەی برینداربوون، بەشێکیان دەستیان شکاوە و هەندێکی دیکەیان برین .
شایەتحاڵێک رایگهیاند: من لە شوێنی رووداوەکە بووم و چەند کەسێک بە چەقۆ هێرشییان کردە سەر یەکدی و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.