بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە نووسراو هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان لە کەرکووک قەدەغە کردووە.
کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، ڕایگەیاند" بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەو لایەنانەی چوونەتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە لە کەرکووک دەستیپێکردووە.
کاوە ئەحمەد بۆ باسنیوز گوتیشی" ئەو لایەنانە ناتوانن لە گەڕەکە کوردییەکان زیاتر لە ھیچ شوێنى تر بانگەشە بۆ خۆیان بکەن و ئاڵای کوردستانیش بەرز بکەنەوە، چونكه حەشدی شەعبی نووسراوێکی دەرکردووە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی قەدەغە کردووە".
ھەرچەندە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بارەگای لە کەرکووک ھەیە، بەڵام ھەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، کاندیدەکانی ئەو حزبە تەنیا دەتوانن لۆگۆ و وێنەکانیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار بھێنن.
قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرووک دوای ئەوە دێت، کە دادگای فیدڕالیی عێراق بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک ”بە یاسایی“ داناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.