كاتژمێر 3:15 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هۆی پێكددادانی 2 ئۆتۆمبیل 8 كه‌س بوونه قوربانی.
له ده‌ڤه‌ری زاخۆ سه‌ر ڕێگه‌ی دیره‌بوون – گرشین له نزیك كه‌مپی باجید كهنداله 2 ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی هۆندا و نیسان پیكاب پێكیاندادا و له ئه‌نجامیشدا 2 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست دا‌و 6 هاوڵاتی تریش برینداربوون.
له‌م باره‌یه‌وه "به‌شیر یوسف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی زاخۆ به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و 2 كه‌سه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه كارمه‌ندی ئاسایشن له قه‌زای سیمێل 6 برینداره‌كه‌ی تریش پێشمه‌رگه‌ن و له ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره‌و له نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.