ئه‌مڕۆ 15/4/2018 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه بۆ رێنمایی دان ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و پاراستنی بانگه‌شه‌كاران و هاوڵاتیان.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌میدی مافپه‌روه‌ر "ئاسۆ ته‌ها عبدالكریم" ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و بنكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌كاران و دابینكردنی هێمنی و ئارامی هاوڵاتیان و شوێنه گشتیه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوای لهبانگهشهكارانی لیسته جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد كه به‌هێمنی بانگه‌شه بۆ لیسته‌كانیان بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌توندوتیژی و بێزاركردنی هاوڵاتیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.