Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:44

دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر.. به‌غدا لیوایه‌کی شه‌ڕکه‌ر له‌ موسڵه‌وه‌ به‌ره‌و خانه‌قین ده‌گوازێته‌وه‌

له‌ ناوچه‌كانی سنووری خانه‌قین و هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا بڵاوه‌ پێده‌كرێن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ئاشكرای ده‌كات وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رازیبووه‌ كه‌ لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له‌ موسڵه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ بگوازێته‌وه‌.

عومه‌ر كره‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری رازیبووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له‌ موسڵه‌وه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنیان له‌ ناوچه‌كانی سنووری خانه‌قین و هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا.

كره‌وی ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و لیوا سه‌ربازییه‌ هه‌ندێك كاتی ده‌وێ.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراق و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیراكرا، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه‌ داعش جموجۆڵه‌كانی زیاد كردووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ناتوانن كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.