وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاماده ده‌كات و داواشی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كردووه لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاماده بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌ست كه‌وتوون، وه‌زاره‌تی دارایی له ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌كانه‌وه داوای ئاماده‌كردنی لیستی مانگی شوباتی له فه‌رمانگه‌كان كردووه. هاوكات داوا كراوه كه لیسته‌كان ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان بكرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرا یكردووه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران به سیسته‌مه تازه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ست پێ بكات و له چه‌ند ڕۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت. ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه سه‌ره‌تا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.