Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:34

ره‌وشی که‌ش و هه‌وای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایه‌وه‌

به‌پێی پێشبینییه‌كان كه‌ش و هه‌وای پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا باران ده‌بارێت .

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ش و هه‌وای پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

له‌ هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور .

له‌ سلێمانی و دهۆكیش ئاسمانێكی هه‌وراوی ده‌بینرێت و ئه‌گه‌ری باران بارینی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان .

له‌ شاری كه‌ركوكیش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ئاسمانێكی ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور .

ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.