وێڕاى ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی 14/4/2018 دیاری كرد وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش لیست و قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی 14/4/2018 رۆژی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی نه‌گریسی ئه‌نفال بوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ 15/4/2018 دواخراو كاتژمێر 12 ی شه‌وی ڕابردوو لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و پۆسته‌ر و لۆگۆی قه‌واره‌و لیسته‌كانیان به شه‌قامه‌كانی شاره‌وه هه‌ڵواسی و له میدیاكانیشیاندا ده‌ستیان به‌و هه‌ڵمه‌ته كرد.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا، پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگ و ڕه‌نگێكی كارا‌و به‌هێزه‌وه به ژماره‌ی لیستی (184) ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
شایه‌نی باسه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 88 قه‌واره‌و لیست له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماركراون، كۆی كاندیده‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسی و لیسته‌كان بریتییه له 904 كاندید كه سه‌رجه‌میان له كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی په‌رله‌مان،له‌كۆی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه پێك هاتووه له 238 كورسی، به پێی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش لیست و قه‌واره سیاسی و كاندیده‌كانیش تا 48 كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان و لیسته‌كانیان به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.