Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:56

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنێکى زه‌حمه‌تى به‌سه‌ر ڤاڵنسیا تۆمارکرد

بارسێلۆنا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ به‌ 82 خاڵ
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌هه‌فته‌ى سى و دووى خوله‌كه‌ بارسێلۆنا میواندارى ڤاڵنسیاى كرد ، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كه‌له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ دووچارى شكست هات ، له‌لالیگا له‌یاری هه‌فته‌ى خوله‌كه‌ توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ڤاڵنسیا به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌ڕێگاى هه‌ردوو یاریزان سوارێزو ئۆمتیتى له‌خوله‌كه‌كانى 15 و 51  گۆلیان بۆ یانه‌كه‌یان تۆمار كرد ، تاكه‌ گۆلى ڤاڵنسیا له‌ڕێگاى یاریزان دانیال باریخۆ له‌ڕێگاى لێدانى سزاوه‌ تۆماركرا له‌خوله‌كى 87 .


بارسێلۆنا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ به‌ 82 خاڵ ، ڤاڵنسیا له‌پله‌ى سێیه‌مى ڕیزبه‌ندیه‌ به‌ 65 خاڵ ، له‌ئه‌گه‌رى براوه‌بوونى ریال مه‌درید له‌یارى سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا ئه‌وا یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ دێته‌ پله‌ى سێیه‌م كه‌له‌ئێستادا 64 خاڵى هه‌یه‌ له‌پله‌ى چواره‌مه‌ ...

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.